کۆرسی جاڤا JAVA

پێشەکی

زمانی پرۆگرامسازی بە شیوەیکی گشتی بریتیە لەو زمانەی کە دەتوانی لەگەڵ ئامێرەکان بە تایبەتی کۆمپیوتەر پەیوەندی ببەستیت و کۆمپیوتەرەکەت بتوانێت لێت تێبگات پێویستدەکات بە زمانی خۆی لەگەڵیدا بدوێیت زمانێک کە لۆژیکیبێت و ئەو کارو فرمانانەی کە دەتەوێت پێی بکەیت بە زمانێکی سادە پێی بڵیێت کە بتوانێت لێت تێبگات، سەرەتا زمانی پرۆگرامسازی بەم جۆرەی ئێستا نەبوو بەڵکو زۆر زیاتر قورس و ئاڵۆزتر بوو بەڵام بەهۆی پەرەپێدانەوە بەرە بەرە سانا کراوە و  بەو جۆرەی ئێستای لێهاتووە.

لە ئێستادا چەندین جۆری زمانی پرۆگرامسازی هەیە کە هەریەکەو جیاوازیەکی و تایبەتیەکی خۆی هەیە ئێمە دەمانەوێت زمانی جاڤا باس بکەین لەم کۆرسەدا ئەویش لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی بەوەی کە زمانی جاڤا ئاسانترین زمانە بۆ فێربوون و دەستپێکردن بە زمانی پرۆگرامسازی وە هۆکارێکی تریش بریتیە لەوەی کە زمانی جاڤا ئاستی یەکەمی زمانە پرۆگرامسازیەکاندا هەیە ئەویش بەهۆی زۆر بەکارهێنانی و هەروەها داواکاریەکی زۆری لەسەر هەیە لە جیهانی بازرگانیدا.

زانیاری پێویست

ئەم کۆرسە وەکو دەستپێکێک بە زمانی پرۆگرامسازی بۆیە مەرج نیە زۆر کارت لە پرۆگرامسازی-دا کردبێت هەتاوەکو بتوانیت لەم کۆرسە تێبگەیت بەڵام پێویستە باگراوندێکی گشتی و لەسەر کۆمپیوتەرزانی بە گشتی و زمانی پرۆگرامسازی بە تایبەتی هەبێت هەروەها لەوەش گرینگتر ئەوەیە کە دەبێت حەز بۆ کارەکەت هەبێت چونکە ئەوە یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتن، ئەم بابەتانەش پەیوەندیدارن بە زمانی پرۆگرامسازی زانیانیان سود پێدەگەیەنێت.

کۆمپیتەر چۆن لە کۆد تێدەگات و زمانەکانی کۆد نوسین چین؟

کۆرسی هاوشێوە

چەند کۆرسێکی هاوشیوەمان هەیە کە بەهامان شیوە کار لە بواری زمانی پرۆگرامسازی-دا ئەکەن ئەوانیش:

سەرەتایەک بۆ زمانی PHP : سەرەتایەک بۆ فێربوون لە زمانی پرۆگرامسازی وێب

سەرەتایەک بۆ PDO : سەرەتایەک بۆ فێربوون لە کارکردن لەسەر داتابەیس بەبێ بەکارهێنانی زمانی دارێژراوی کوێری

سەرەتایەک بۆ ئاردوینۆ : ئەمەش کار لە زمانی Pure-C دەکات کە بریتیە لە باوکی زمانەکانی جاڤا و C++ و C# و چەند زمانێکی تر ..

وانەکان

هەفتانە وەک وانەی نوێ دێت ئەم لیستە نوێ دەکرێتەوە گەر کلیک لەسەر هەر یەکێکیان بکەیت دەتبات بۆ وانەکە

کۆرسەکە بکەوە