نەرمەکاڵای داخستنی پەرگەکان

0
بابەت بڵاوبکەوە......
Share on FacebookEmail this to someoneShare on Google+Pin on PinterestTweet about this on TwitterShare on LinkedInShare on RedditShare on TumblrDigg this

کورتەیەک دەربارەی کێشەکە

لەوانەیە هەموومان کێشەی ئەوەمان هەبێت کە هەندێک پەرگە هەن لەناو کۆمپیتەرەکانمان زۆر گرنگن و نابێت هەموو کەسێک بتوانێت بیانبینێت یان بیانخوێنێتەوە یان دەسکاریان بکات بۆیە خەڵکی زۆر نەرمەکاڵایان دروست کردووە کە تێپەرەوشە لەسەر پەرگەکان دادەنێت و کەس ناتوانێت بیانخوێنێتەوە ئەم نەرمەکاڵایەی پێشکەشتانی دەکەین شتێکی لەم جۆرەیە بە هیوای سوود وەرگرتن

کورتەیەک دەربارەی نەرمەکاڵاکە

نەرمەکاڵاکە بە زمانی #c دارێژراوە و لە کاتی بەتاڵیدا بە چەند رۆژێک دروست کراوە بۆیە پێشبینی ئەوە مەکە شتێکی زۆر گەورە بێت چەند سەد دێرێک کۆدە کە ئەلگۆریثمی AES بەکاردەهێنێت بۆ نهێنەپەرڵەکردنی پەرگەکان و شکاندنی مەحاڵە بۆیە دەبێت زۆر ئاگادار بیت کاتێک وشەی نهێنی لەسەر پەرگەیەک دادەنێیت چونکە گەر وشە نهێنیەکە لەبیر بکەیت ئەوا پەرگەکەشت لەدەست دەچێت، هەروەک گوتم کاری چەند رۆژێکە بۆ پەرگەی زۆر گەورە بەکەڵک نایەت و هەڵەی تێدایە بێگومان ئەو هەڵانەی کە ئاگادارم و نابێت بیانکەیت ئەمانەن

*هەوڵ بدە لە شوێنێک پەرگەکەت نهێنەپەرڵە بکەیت کە رێگای شوێنەکە(path) ەکە سپەیسی تێدا نەبێت دەتوانیت لەناو هاردی D تاقیکردنەوەکانت بکەیت کێشەت نابێت 

نەرمەکاڵاکە روکارەکەی بەو شێوەیە

Capture

 

باسکردنی نەرمەکاڵا

 

بەستەری دابەزاندنی نەرمەکاڵا

بەستەری دابەزاندنی سەرچاوەی نەرمەکاڵا 

پرۆژەی ڤیسوال ستودیۆیە بە هیوای سوودوەرگرتن

دامەزرێنەری درەختی گەشەپێدرەان ، ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە (Avesta Group , GIGANT Technology) لە جۆرەها بوار بە سەرەکی بواری وێب پرۆگرامینگ چەند سیستەمێکی وێبم دروست کردووە لەوانە ERP ێیک کە ساڵێک زیاتر کارم تێیدا کردووە و درەختی گەشەپێدەران پرۆژەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشیە بە هیوای سوود وەرگرتن لە ناوەرۆکەکانی.

لێدوانێک بنووسە