نوسەری خێرا – Fast Typing

0
بابەت بڵاوبکەوە......
Share on FacebookEmail this to someoneShare on Google+Pin on PinterestTweet about this on TwitterShare on LinkedInShare on RedditShare on TumblrDigg this

نوسەری خێرا – Fast Typing

لەم سەردەمەدا کە تەکنەلۆجیا تێکەڵاوی هەموو کایەکانی ژیانمان بووە لە سادەترینەوە بۆ ئالۆزترین کایەی ژیان بۆیە زانین و بەهرەوەر بوون لەم تەکنەلۆژیایە یەکێکە لە بنچینەکانی بوونە بە مرۆڤێکی سەردەمیانە، یەکێک لەو کێشانەی کە توشی بەکارهێنەری تەکنەلۆژیا ئەبێت بریتیە لە نوسینە ئەمەش کێشەیەکی گرنیگە چۆن بتوانین نەجاتمان بێت لە خاو نوسین، بۆیە بڕیارمان دا کە ئەم بەرنامەیەتان پێشکەش بکەین، کە لەلایەن قوتابی (ئەروا وشیار) کە لە زانکۆی ساڵاحەددین-هەولێر لە بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی دەخوێنێت هەستاوە بە پەرەپێدانی.

 

کورتەیەک دەربارەی کێشەکە

کێشەی خێرای لە نووسین-دا بەربەستێکی زۆر گەورەیە لەبەرامبەرمان لە زۆر بواردا بۆ نموونە بیرلەوە بکەرەوە تۆ دەتەوێت پۆستەیەکی ئەلیکترۆنی بۆ کەسێک بنێریت پێویستە خێرای نووسینەکەت ئەوەندە باشبێت هەتاکو کاتێکی باشت بۆ بگەڕێتەوە، وەهەروەها بیهێنەرە پێشچاوی خۆت کە تۆ لە کۆتا ساڵی زانکۆتە پێویستە هەڵسیت بە نووسینی تویژینەوە لەڕیگەی کۆمپیوتەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کارو بارت خاوبکاتەوە! وەهەروەها پەرەپێدەری بەرنامەکە هەمان بەربەستی هەبووە بەوەی کە لایەنی سەرەکی ئەو بەشەی لێیدەخوێنێ بریتیە لە نوسینی کۆد و پرۆگرام ئەمیش سەرەتا هێندە خێرانەبووە هەتاوەکو خۆی ڕاهێناوە لەسەری بۆیە دەیەوێت لەڕێگەی ئەو پرۆگرامەی کە پەرەیپێداوە بتوانێ هاوپۆل و هاوبەشەکانی پەرەپێبدا لە لایەنی نووسین.

 

کورتەیەک دەربارەی بەرنامەکە

ئەم بەرنامە کە لەشێوەی یاریەکدا وایە چەند کورتە نوسینێکت پیشان ئەدات تۆش هەڵدەستیت بە نوسینی ئەو نوسینانە و کاتێکی دیاریکراوت لەبەردەستدایە دەبێت لەو ماوەیەدا وەڵام بدەیتەوە، پەرەپێدەر ئەم بەرنامەیەی لەڕێگەی زمانی جاڤا-وە نوسینەوە کە بە شێوەی گرافیک-ی کاردەکات، ئەمەش چەند نمونەیەکە لە ڕووکاری بەرنامەکە:

شێوازی بەکارهێنانی پرۆگرامەکە

لەسەرەتای کردنەوەی پرۆگرامەکەدا سێ دوگمە هەیە یەکێکیان “Information” کە بریتیە لە زانیاری دەرباری پرۆگرامەکە، هەروەها “Type Trainers” کە تێیدا دەستدەکات بە ڕاهێنانەکە وە دوگمەی “Fast Typing” کە هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی ئاستی نوسەرەکە لەپاش فێربوون لە چۆنیەتی نووسین، ئەم تاقیکردنەوانەش بریتین لە پارچەیەک نووسین کە تێیدا دەبێت لە ماوەیەکی دیاری کراو ئەو نوسینانە لەرێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە بنووسیت وەهەروا تاقیکردنەوەکە پێکدێت لە چەند ئاستێک کە هەتا ئاستەکە بەرزتر بێت زیاتر بەرەو قورسی دەڕوات.

 

بەستەری داگرتنی بەرنامەکە

هەروەک ئاماژەمان پێکرد پرۆگرامەکە بەزمانی جاڤا نوسراوە بۆیە بۆ کارپێکردنی پێویستمان بە بەگەڕخەری جاڤا دەبێت لەکاتی کارپێکردنیدا بۆیە دڵنیابە لە هەبوونی بەگەڕخەری جاڤا (Java Runtime Enviroment) فەرموون دەتوان لەڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە بەرنامەکە دابگرن:

بەگەڕخەری جاڤا (JRE): داگرتن -Download

بەستەری بەرنامەکە: داگرتن – Download

 

 

لێدوانێک بنووسە