سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی یەکەم –

0
بابەت بڵاوبکەوە......
Share on FacebookEmail this to someoneShare on Google+Pin on PinterestTweet about this on TwitterShare on LinkedInShare on RedditShare on TumblrDigg this

کورتە باسێکی سەرەتای بۆ نهێنەپەڕلە

بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیاو جیهانگیر بوون دووهۆکارن کە وایان لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا کردووە باڵ بەسەر ژیانی مرۆڤدا بگرن بە جۆرێک زۆربەی کارو فەرمانەکانی مرۆڤ ڕادەپەڕێنێت بە کاتێکی کەم و خێرا و بێ هەڵە، لایەنێکی تریش گواستنەوەی پەیوەندیەکانە بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا چەند کێشەیەک ڕوویکردۆتە ئەم پەیوەندیانە ئەویش سیخوڕیکردنە جا چ لالەیەن تاکە کەس یاخود لایەنێک یاخود وڵاتێک، بۆیە ڕیگەیەکی بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت بە شێوازێکی پارێزراو ئەم پەیوەندیانە بەڕێوە ببرێت ئەویش لەڕیگەی نهێنەپەڕلە ( Cryptography ) ـەوە دەکرێ!

 

نهێنەپەڕلە چیە ؟!

زانستێکە یاخود میکانیزمێکە لەبارەی نوسینی نهێنیەوە دەکۆڵێتەوە یاخود بۆ گۆڕینی نوسین بۆ شێوازێکی نهێنی کە بە هۆی چەند پرۆسەیەکەوە کە بەسەر نووسینەکەدا دەهێنرێت دوترێ؛ بە جۆرێک کە تەنها نێردەر و وەرگر تێیدەگەن، دوو پرۆسەی سەرەکی-مان هەیە لە نهێنەپەڕلەدا ( هەندێکجار ڕەنگە یەک پرۆسە بێت کە ئەمە لە دوایدا زیاتر ڕوونی دەکەینەوە )، ئەویش بریتین لە بەپەڕلەکردن ( Encrypt ) کە یەکەم پرۆسەیە تێیدا نووسینەکە یاخود پەڕگەکە هەڵدەبژێریت پاشان لەڕێگەی کلێکەوە ( کلیل بە واتای وشەیەکە کە درێژیەکی دیاریکراوی هەیە بەپێی جۆرەکانی نهێنەپەڕلە ئەگۆڕێت) کە چەند ڕیگایەک ( Algorithm ) هەیە نوسینەکە یاخود پەڕگەکە ئەگۆڕێت بۆ شیوازی نهێنەپەڕلە کە جگە لەو کەسەری کە خاوەنی کلیلەکەیە کەسی تر ناتوانێت لەم نوسینانە بگات یاخود ئەم پەرگەیە بکاتەوە، بەم جۆرەش نوسین و پەرگەکە پارێزراو ئەبێت لە کەسانی سیخور بە جۆرێت دەستیشتیان بکەوێت هیچ سوودیان پێناگەیەنێت چونکە هەمووی پەڕلەی نهێنین و تێیناگەن، وە پرۆسەی دووهەمینمان هەیە بریتیە لە پێچەوانەکردنی پەڕلە ( Decrypt ) کە ئەمە بە پێچەوانەی پڕۆسەکەی پێشوو بریتیە لە دووبارە گەڕانەوە و پێچەوانە کردنی نوسین یاخود پەڕگە بە پەڕلە کراوەکەیە بۆ باری ئاسای پێشوو واتە بتوانرێت بخوێنرێتەوە ئەمەش بە بەکارهێنانی هەمان کلیل کە پێت کردووە بە پەڕلە و بە بەکارهێنانی هەمان ڕێگەی کە پێت کردووە بە پەڕلە پاشان دەگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی.
نمونەیەکی سادە تۆ نوسینێک هەیە بۆ نمونە ( Developers Tree ) کە بە بەکارهێنانی ئەم کلیلە ( website ) و ڕێگەیەک لەڕیگەکانی نهێنە پەرلە دەبێت بە (u ñ P U p \ œ h ‹ Ê ¶ . k t ! . ) وە لەکاتی پێچەوانەکردنیدا بە بەکارهێنانی هەمان جۆر ڕێگەو کلیل دەبێتەوە بە نوسینە ڕاستیەکە، بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم وێنەی خوارەوە بکە:

 

مێژووی سەرهەڵدانی نهێنەپەڕلە

میژووی سەرهەڵدانی لە ڕووی تەکنەلۆژیەوە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی شەڕی یەکەمی جیھانی لەو کاتەی کە نازیان بە بەکارهێنانی تەلەگراف نامەکانیان ئاڵوگۆر دەکرد بۆ یەکتر ئامێرێک هەبوو بە ناوی ماشێنی ئێنیگما (بە ئینگلیزی: Enigma machine) جۆرێک لە ماشێنەکانی کۆددانان لەسەر بنەمای ڕۆتۆر بووە کە لە سەدەی بیستەم بۆ دانانی کۆد و دیتنەوەی کۆدی پەیامە نھێنییەکان بەکار دەھێنرا. ئێنیگما لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی ئارتور شێربیوس لە کۆتاییەکانی شەڕی یەکەمی جیھانی دروست کرا. مۆدێلە ھەوەڵھکانی ئەم ماشێنە لە سەرەتاکانی ١٩٢٠ی زایینی بە شێوەی بازرگانی بەکار دەھێنرا و لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانی چەندین وڵات ھەڵبژێردرابوو، کە گرینگترینییان ئاڵمانیای نازی لە پێش و میانەی شەڕی دووەمی جیھانی بووە، پاشان جۆرە نوێیەکەی نهێنە پەڕلەپەیدا بوو کە بریتیە لە ( Data Encryption Standard ) لە ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن کۆمپانیای بەناوبانگی بواری تەکنەلۆجیا بە گشتی و کۆمپیوتەر بە تایبەتی، پاشان تەنەشەی سەندو چەندین جۆر ڕێگە و شێوازی نوێپەیدابوون.

ئەمەش وێنەی ئامێری ئینگما کە بە یەکەم ئامێر دادەنرێت کە هەستابێت بە نهێنەپەڕلە کردنی نوسین و پەیامەکان.

سوودەکانی نهێنەپەڕلە لە ڕووی تەکنەلۆجیەوە

  • هەڵگرتنی زانیاری و پەڕگەکان بە شیوازێکی پارێزراو، بەجۆرێک لەکاتی بردنیشیاندا نەتوانرێت جگە لە خۆت کەسی دیکە سودی لێ وەربگرێ.
  • ناردنی پەیام و وێنە و پەرگە و زانیاری بەشیوازێکی زۆر پارێزراوتر، چونکە تەنانەت لە کاتی هەبوونی سیخوڕی کردن کەسی سیخوڕیکەر ئەگەر ئەو کلیلە نەزانێ کە زانیاری و پەرگەکانی پێ بەپەڕلە دەکرێت ناتوانێت سوود وەربگرێت زانیاری و پەرگەکان.
  • دەبێتە هۆی کۆنترۆڵ کردنی ئامێرەکان بە شیوازێکی پارێزراوتر لە ئێستا.
  • چەدنین سوودی تر لەوانە هەڵگرتنی وشەی نهێنی لەناو بنکەدراوەکان بە شێوازێکی پارێزراو.

 

جۆرەکانی بە نهێنەپەڕلەکردن

لەڕاستیدا جۆرەکانی بەنهێنەپەڕلەکردن بە پێی کلیلەکانیان یان کردارەکانیان یان شێوازی کار کردنیان بەش بەش دەکرێن

بەپێی کلیلەکانیان  ئەکرێن بە سێ بەش

  • بەیەکداهاتوو ( Symmetric ):  جۆرێکە لە نهێنەپەڕلە کە تێیدا لە هەردوولای وەرگر و نێردەرەوە تەنها کلیلێک ( کە کلیەکە ناودەبرێت بە private Key یان Symmetric-key ) بەکاردەهێنرێت، واتە نێردەرەکە نوسینەکە بە کلیلێک دەگۆڕێت بۆ بەپەڕلەکراو پاشان دواتر لەڕێگەی ناوەندێکەوە دەیگوازێتەوە بۆ وەرگرەکەو ئەویش بە بەکارهێنانی هەمان کلیل هەڵدەستێت بە پێچەوانەکردنی پەڕلە  بۆ نوسینە راستەقینەکە، هەروەک لەم وێنەیەدا ڕوونکراوەتەوە:
  • بەیەکدانەهاتوو ( Asymmetric ): ئەم جۆرەیان جیاواز لەوەی پێشوو هەڵدەستێت بە نهێنەپەڕلەکردنی پەڕگە و نوسینەکان بە جۆرێک لە کلیل ( کە کلیەکە ناودەبرێت بە public Key ) پاشان لە کاتی ناردنیدا بۆ بەرامبەر لەڕێگەی ناوەندێکەوە و دەگاتە دەست وەرگر ئەوا دەبێت وەرگر کلیلێکی جیاواز بەکاربهێنێت ( کە کلیەکە ناودەبرێت بە private Key ) بۆ ئەوەی کە بتوانێت پێچەوانەپەڕلەی بکاتەوە و بیکاتەوە بە بارە ئاساییەکەی خۆی، هەروەکو لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە:
  • تێكهەڵدراو ( Hashing ): ئەمەیان کۆتا جۆری نهێنەپەڕلەیە ئەمەیان بەکارهێنانی بۆ بوارەکانی پاراستنی وشەینهێنی بەکاردێت لە بکەدراوەکان کە هەڵدەستێت بە بەجێهێنانی چەند کردارێک و ریزێک لە نوسین پەیدا دەبێت لە وشەنهێنیەکەوە کە هەر وشەیەک هەمان جۆرە لە ڕیزەوشەو بۆ بەرهەم ئەهینێتەوە، مەحاڵە بتوانرێت بگەرێنرێتەوە بۆ وشەنهێنیەکە هەربۆیەش بەکاردێت، ئەمەش وێنەیەک دەربارەی تێکهەڵدراو:

بەپێێ کردارەکانیان

دەکرێن بە دوو بەشی سەرەکی

  •  تارانسپۆزیشن (transposition) :- واتای ئەوەیە ئێمە کاتێک کرداری نهێنەپەڕلەکردن دەکەین تەنها شوێنی پیتەکان دەگۆرین لەناو زانیاریەکەمان واتە تێکەڵ کردنی زانیاریەکانمان
  • گۆرینەوە (substitution):- ئەمەیان کاتێک نهێنەپەڕلەکدن دەکەین پیتەکان خۆیان دەگۆرینەوە بە شتێکی تر

 

بەپێێ شێوازی کارکردنیان

دیسان دەکرێن بە دوو بەشی سەرەکی

  • ئەوانەی کە کار لەسەر نوسینەکەمان دەکەن و پارچە پارچە وەریان دەگرن پێیان دەڵێن (stream ciphers)
  • هەروەها ئەوانەی کە نوسینەکە یان زانیاریەکەمان دەکەن بە بلۆک بلۆک دەیکەن بە ماتریکس ئینجا کاری لەسەر دەکەن پێێان دەڵێن (block ciphers )

ڕێگاکانی بە نهێنەپەڕلەکردن

هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم جۆرە لەمیکانیزم چەندین ڕێگە دۆزراونەتەوە بۆ بەجێگەیاندنی ئەم بە نهێنیەپەڕڵەکردنە، کە هەریەکەیان ماهیەتێکی خۆی هەیە و سوود و زیانی خۆی هەیە بەڵام بە شێوازێکی گشتی کاریگەری ئەم ڕێگایانە بەندن لەسەر خێرای جێبەچیکردن و هەروەها هەتاچەند پارێزراوە ( چوونکە هەندێ جار دەتوانرێت ئەم پەرلانە بشکێنرێن کە لە بابەتاکانی داهاتوودا باسی لێوەدەکەین ).

بەگشتی چەند جۆرە ڕێگایەک هەیە هەریەکەیان جۆرێکی تایبەت بەکاردەهێنن بۆ بەنهێنەپەڕلەکردنی زانیاری و پەڕگەکان کە لەبەشی دووهەمدا باسیان لێوەدەکەین.

 

کۆتای بەشی یەکەم

لێدوانێک بنووسە