ئەلگۆریثمی Selection Sort

0

ئەلگۆریتمی Selection Sort

دووەم ئەلگۆریتم لەو زنجیرەیە، ئەلگۆریتمی Selection Sort ــە. کە ئەوەشیان یەکێکە لە ئەلگۆریتمە سادەکانی ڕیزکردن. هەر لەبەر ئەو سادەییەشی زۆر چوست نییە لە ڕیزکردنی لیستە گەورەکان.

باشییەکانی

1-سادەیە بۆ تێگەیشتن و نووسین

2-واڵایی (شوێن)ی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بریتییە لە (O(1. بەو مانایەی واڵایی پێویست نەگۆڕە و واڵایی زۆرترمان پێویست نییە بۆ ڕیزکردنی لیستی گەورەتر.

خراپییەکانی

1-بۆ ڕیزکردنی لیستی گەورە خاوە و چوستیی کەمە. لەبەر ئەوەی لە باشترین و خراپترین حاڵەتدا کاتی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بریتییە لە (O(n2. ئەوەش مانای ئەوەیە کە بەهۆی شێوازی کارکردنی ئەلگۆریتمەکە ئەگەر لیستەکە تەواو ڕیزیش کرابێت (پێش ئەوەی ئەلگۆریتمەکەی لەسەر جێبەجێ بکەی)، بۆ ئەلگۆریتمەکە هەر وەک ئەوەیە ڕیز نەکرابێت و هەمان کات و ژمارەی کرداری دەوێت.

2-ناجێگیرە، واتە ناتواندرێ بزاندرێ چۆن هەڵسوکەوت دەکات کاتێک دوو ژمارە لە لیستەکە هەمان نرخیان هەیە.

stable_and_unstable_sort

شێوازی کارکردن

لەم لینکەی خوارەوەدا دەتوانیت سەیر بکەیت چۆن کاردەکات بە شێوازێکی زۆر ئاسان لەبەر ئەوەی کۆدەکەی زۆر سادەیە پێویست ناکات بە ڤیدیۆ شیکاری بۆ بکەین لە داهاتوو کاتێک ئەو ئەلگۆریثمانەی باسیان لێوە دەکەین گەورەتر دەبن ئەوا ڤیدیۆی تەواوی لەسەر دادەنێین

کۆدی ئەلگۆریثمەکە

sort

لینکی سەیر کردنی چٶنیەتی کارکردن

دامەزرێنەری درەختی گەشەپێدرەان ، ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە (fastwares,Avesta Group , GIGANT Technology) لە جۆرەها بوار بە سەرەکی بواری وێب پرۆگرامینگ و درەختی گەشەپێدەران پرۆژەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشیە بە هیوای سوود وەرگرتن لە ناوەرۆکەکانی.

لێدوانێک بنووسە