چۆن ووشەی تێپەڕ هاک دەکرێ؟

0

ووشەی تێپەڕ

لە ئێستا بەهۆی بەربڵاوبوونەوەی تۆڕی وێب لە جیهاندا و توانای بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری جیهاندا، زیاد بوونی بەکارهێنەر و ماڵپەرەکان، بۆتە هۆیەک بۆ ئەڵوگۆڕکردنی زانیاری کەسی و بارزگانیەکان، ئەمەش پێویستە ڕێگەیەکی پارێزراو هەبێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەم زانیاریانە، لە ئێستادا پەیڕوێکمان هەیە کە بەکاردێت بۆ چۆنیەتی گەیشتنی کەسێک بە هەژماری خۆی لە هەر سیستەمێک کە پێی دەوترێ (Access Control) ئەم پەیڕەوە لە بابەتێکماندا باسکراوە بۆ زانیاری زیاتر باسێکی وردی Authentication و Authorization.

 

 

http://cobbstreetministries.com/who-we-are/ ڕێگاکانی هاک کردنی تێپەڕەو وشە؟

تێپەڕە ووشە ( http://painconsult.com/web/wp-login.php Password) بەکاردێت بۆ ناسینەوە کەسێک لە سیستەمێکی دیاریکراودا کە وەکو ناسنەمەیەکە، لەکاتێکدا کەسێک تێپەڕە ووشەکەت بزانێ ئەوا بە ئاسانی دەتوانێ بێتە ناو سیستەمەکەوە بە ناوی تۆوە زۆر کار بکات بۆیە دەبێت ئاگاداربیت لە هەڵبژاردنی تێپەڕە وشە.

ڕێگاکانی هێرشی سەر وشەی تیپەڕ بیریتن لە سێ ڕێگای سەرەکی:

  1. http://versusstrengthandconditioning.com/feed هێرشی لیست (Wordlist attack) یان (Wictionary attack).
  2. هێرشی بروتفۆرس (Burteforce attack)
  3. هێرشی خشتەی ئاوێزەیی (Rainbow Table Attack)

 

 

 

هێرشی لیست (Wordlist attack) چیە؟

ئەم جۆرە لە هێڕش بریتیە لە بەکارهێنانی لیستێکی ئامادەکراو لەلایەن کەسێکەوە کە تێیدا چەند وشەتێپەڕێکی باوی تێدایە کە خەڵک بە گشتی زۆر بەکاری دەهێنن ڕەنگە درێژی لیستەکە نزیکبێت لە دە هەزار وشەیتێپەڕ یاخود تەنانەت دەگاتە ملیۆنەهاو ملیارەها ووشەی تێپەڕ کە باون وە ئەگەری بەکارهێنانیان زۆرە لەلایەن خەڵکانی ئاسای (بێگوومان مەبەست لە خەڵکی ئاسای ئەو کەسانەن کە زۆر بە کەمەی دوای بابەتی تەکنەلۆژی ئەکەون)، لێرەدا هاکەرەکە هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی سەرجەم وشەتێپەڕەکانی ناو ئەو لیستە جا چ لەڕێگەی دەستیەوە بێت یاخود بەکارهێنانی ئامڕاز؛ بێ گوومان بە دەستی ئەوە کاتێکی زۆری پێویستە لەکاتێکدا ئامڕازمان هەیە لە چرکەیەکدا دەتوانێ ٢ هەتا ٣ بەڵکو زیاتریش تاقیکاتەوەو و ئەنجامەکەو پێبڵێ، لەکاتێکدا کە گەیشتە وشەتێپەڕە راستەکە ئامڕازە ئاگەدارکردنەوەیەک دەدات بە هاکەرەکە کە ووشەتێپەڕەکەی دۆزوەتەوە.

ئامڕازی بەکارهاتوو: لیستی ئامادەکراو – wordlist

وێنەی خشتەیەکی ئامادەکراوی وشەی تێپەڕ.

 

هێرشی بروتفۆرس – Bruteforce Attack چیە؟

جۆرێکی تر لە هێرشی وشەی تێپەڕ -لەم جۆرەدا هاکەر پێویستی بە هیچ لیستێکی حازر نیە بۆ ئەوەی ووشەتێپەڕەکان تاقیبکاتەوە، بەڵکو لەڕێگەی ڕاستەوخۆ بە ئامڕازەکە دەڵێت کە کەسی خانەخوێ ژمارەی پیت-ەکانی وشەی تێپەڕی چەند پیتن؟ چی لە خۆ دەگرێ؟ لەڕێگەی ئەم زانیاریانەوە ئامڕازەکە هەڵدەستێت بە تاقیکردنەوەی سەرجەم ئەگەرەکان کە کەسی هاکەر پێیداون لە ژمارەی پیت و جۆری پیت (ژمارەیە؟ نوسینە؟ ئامڕاز و سیمبولە؟) ئەمڕازەکە گشتی تاقیدەکاتەوە هاتاوەکوو دەگاتە وشەی تێپەڕی ڕاست.

ئامڕازی بەکارهاتوو: Brutus AET2

وێنەی ئامڕازی بەکارهاتوو لە بروتفۆرس – Brutus AET2

 

 

هێرشی خشتەی ئاوێزەیی (Rainbow Table Attack) چیە؟

ڕێگەیەکی ناباوە لە جۆری هێڕشی ووشەی تێپەڕ کە لەوانەیە زۆر کەس نەیبیستبێت ئەمە تەکنیکێکی تازەیە بۆ هێرشی وشەی تێپەڕ کە هەمان تەکنیکی هێرشی لیست بەکاردێت بەڵام لە لیستەکەدا لەجیاتی هەبوونی وشەی تێپەڕ ئەگۆردرێ بۆ هاش (بۆ وەرگرتنی زیانیاری لەسەر هاش: سەرەتایەک بۆ نهێنەپەڕلە – بەشی دووەم – )، ئەمەش یاریدەدەر دەبێت بۆ دۆزینەوەی وشەتێپەڕی ویستراو چونکە سیستەمەکە پەیوەست نابێت بە گۆڕینی وشەی نهێنی بۆ هاش.

ئامڕازی بەکارهاتوو: Rainbow Tables

خشەی ئامادەکراوی ئاوێزەی.

 

چۆنێتی خۆ پاراستن لەم جۆرە هێرشانە؟

بێگومان بۆ هەر هێرشێک ڕێگەیەک هەیە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی نەگەیتە ئەوەی ووشەتێپەڕەکەت بدزرێت یاخود بەبێ پرسی خۆت هەژمارە تایبەتیەکانت بەکاربێت و دەستی بەسەردابگیرێت، سەرەکیترین ڕێگە بریتیە لە هەبوونی وشە تێپەڕێکی بەهێز کە بەپێی ستاندارت دەبێت لە ١٢ پیت زیاتر بێت وەهەروەها لەناویدا ژمارە و نوسین (بە گەورە و بە بچوک) وە هەروەها بەکارهێنانی ئامڕاز و سیمبولەکانی وەکو (%,$#.!)}{(<) کەئەمەش وادەکات ئەگەری گەیشتن بە وشەتێپەڕەکەت گرانتربێت!

وەهەرواها وازهێنان لەو وشەتێپەڕانەی کە زۆر باون بۆنمونە: love1234 , 12345678, ژمارەی مۆبیلەکەت ، ناویکەسی و بەروار … هتد

لەگەڵ ئەمانەشدا هەوڵبە بۆ ئەر هەژمارێکت جۆرە وشەتێپەڕێکی جیاوازت هەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی دەستبەسەردا گرتنی یەکێکی لە هەژمارەکانتدا سەرەلەبەری ئاوانەی تریش لەدەست نەدەیت بەتایبەتی پۆستە ئەلیکترۆنیکان هەوڵبدە هەریەکەو وشەی تێپەڕی جیاوازی هەبێت.

وشەتێپەڕەکانت بە دووربن لە زانیاری کەسی زانراو بۆنموونە ژمارەی مۆبایل یاخود ناوی کەسیت یاخود بەروارد هەڵدە جۆرە زانیاریەک بەکاربهێنی کە تەنها خۆت دەیزانی و زۆر دوورە لە زانینەوە.

بۆدەستکەوتنی وشەیەکی تێپەڕی بەهێز دەتوانن ئەم ئامڕازە بەکاربهێنن: دروستکەری وشەتێپەڕی بەهێز

 

 

جێگەی باسە کە شتێکمان نابێ لەبیربچێ ..

لە ئێستادا ئەم جۆرە لە هێرشانە زۆر کەم بەکاردێت لەبەرئەوەی زۆربەی پرۆتۆکۆڵەکان و سایتە بەناوبانگەکانی بواری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و دەبینکەری خزمەتگوزاری پۆستی ئەلیکترۆنی (Email) تەکنیکی ژمارەی هەڵەی وشەتێپەڕ (Failed Login Attempt) بەکاردەهێنین کە ناهێڵن کەس لە ژمارەیەکی دیاری کراو لە لێدانی وشەی تێپەڕ هاکەرەکە بتوانێ ووشەتێپەڕی تر داخڵ بکات یاخود داوا کردنی CAPTCHA؛ بۆ زانیاری زیاتر لەسەر CAPTCH ئەم بابەتەمان بخوێنەرەوە: بەکارهێنان و باسکردنی google reCAPTCHA.

 

تیبینی: ئێمە بەرپرس نین لە خراپ بەکارهێنانی ئامڕازی باسکراو.

لێدوانێک بنووسە