بەشی بەرنامەکانمان

0
بابەت بڵاوبکەوە......
Share on FacebookEmail this to someoneShare on Google+Pin on PinterestTweet about this on TwitterShare on LinkedInShare on RedditShare on TumblrDigg this

بەناوی خودای گەورەو مهرەبان

دوای هەندێک بیرکردنەوە  تیمەکەمان بریاریدا کە بەشی بەرنامەکانمان بکاتەوە لە ماڵپەرەکەمان کە تایبەتە بەو پرۆگرامانەی کە خۆمان دروستیان دەکەین پێمان باش بوو کە ئەو بەشە هەبێت بۆ ئەوەی میوانانی ماڵپەرەکەمان سودی لێوەرگرن و بەم شێوەیە دەبێت شێوازی دانانی پرۆگرامەکان

 

کورتەیەک دەربارەی کێشەکە

بۆ ئەو کەسەی نازانێت پرۆگرام دروست کردن ئەوە کە تۆ کێشەیەک چارەسەر بکەیت بە شێوازێکی تەکنەلۆجی یان کارئاسانیەک بکەیت لەم بوارەدا بۆیە هەرکاتێک پرۆگرامێک پۆست دەکەین باشتر وایە ئەم بەشەی بەجوان بخوێنیتەوە لەبەر ئەوەی ئەم کاتە بریار دەدەیت کە ئایە پێویستە بەکاری بهێنیت یان نا

 

کورتەیەک دەربارەی بەرنامەکە(پرۆگرامەکە)

لەم بەشەیان باسێکی بەرنامەکە دەکەین کە بەچی دروست کراوەو چۆن دروست کراوە و بەهێزی و لاوازی بەرنامەکە لەچیدایە و ئەگەر شتێکی جیاوازی هەیە لەگەڵ بەرنامە هاوشێوەکان ئەوا دەینوسین هەروەها لەگەڵ چەند وێنەیەکی بەرنامەکە

 

باسکردنی بەرنامەکە

لێرەدا باسی چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەکە دەکەین بە بەکارهێنانی وێنە یان ڤیدیۆ

 

 

لینکی دابەزاندنی بەرنامەکە

لێرەدا دەشێت لینکێک یان زیاتر دەبنێین بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە

 

تێبێنی: لەوانەیە بەرنامەکانمان لە ئاستی ئەو بەرنامانە نەبێت کە کۆمپانیاکان دروستی دەکەن بەڵام بەدڵنیایەوە ئەو کارەی کە دەیکات بە جوانی و بەرێک و پێکی ئەنجابی دەدات بەهیوای سود وەرگرتن.

دامەزرێنەری درەختی گەشەپێدرەان ، ئەندازیاری پرۆگرامسازی لە هەندێک کۆمپانیای ناوخۆ کاری پرۆگرامسازیم کردووە لەوانە (fastwares,Avesta Group , GIGANT Technology) لە جۆرەها بوار بە سەرەکی بواری وێب پرۆگرامینگ و درەختی گەشەپێدەران پرۆژەیەکی تاکەکەسی و خۆبەخشیە بە هیوای سوود وەرگرتن لە ناوەرۆکەکانی.

لێدوانێک بنووسە