ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cyber Security) – ناسینی هاککەر – زنجیرەی یەکەم

4

ئاسایشی ئەلیکترۆنی (Cyber Security) – بەرگی یەکەم – دەستپێک

purchase finasteride uk سڵاوتان لێبێت ئەزیزان، لە زنجیرە بابەتێکی نوسراودا باس لە پارێزگاری ئەلیکترۆنی دەکەین، ئاشنا بوون بە هەموو ڕێگاکان و چونە ناو قوڵای و چارەسەر کردنیان، ئەم بابەتانە بە شێوەی زنجیرەییەو هەر جارە زنجیرەیەک بڵاو دەکەینەوە وە لە زنجیرەی یەکەمدا تەنها ناساندنێک بە بابەتەکە دەکەین، بابەتەکان تۆزێک وشک و قورسن بەڵام هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵی بڕۆن و ئەو وشانەی کە بەکارمان هێناوە بەسراوەتەوە بە لینکەوە دەتوانن زانیاری زیاتری لەسەر وەرگرن لە سەرچاوەکانی ترەوە.

go لە بەرگی یەکەمدا بە ئاشکرا کردنی هاککەر دەست پێ دەکەین کە دەبێت بە چەند زنجیرە بابەتێک لە پێشەکیدا باس لە دەستپێکێک دەکەین بۆ بابەتەکە پاشان ناسینی خۆمان و ئەو هەڕەشانەی کە لەسەرمانە لەلایەن هاککەر و تێپەڕاندنی خاڵە لەوازییەکان لەلایەن ئەوانەوە، پاشان ناسینی دوژمنەکەت و شێوازەکان و ئەو ڕێگایانەی بەکاری دەهێنن لە دوا هەوڵەکانیاندا، وە پێویستە لە سەرەتاوە بە وردی لەگەڵیاندا بڕۆین هیچ شتێک نەپەڕێنین پاشان بێجگە لەم بابەتانە خۆمان هەوڵ بدەین و بەدواداچون بکەین لەم بوارەدا.

Cyber Security وشەیەکی لێکرداوە لە وشەی Cyber کە واتای ئەلیکترۆنی و Security کە واتای پارێزگاری یاخود ئاسایشە، ئاسایشی ئەلیکترۆنی لاشەی تەکنەلۆجیایە، کردارێکە کە دیزاین کراوە بۆ پارێزگاری کردن لە نێتوۆرک، کۆمپویتەر، پرۆگرام و داتاکان لە هێرش، پارێزگاری هەردوو بەشی ئاسایشی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی فیزیای دەگرێتەوە.

بەرگی یەکەم ئەم بنیاتنانە سەرەکیانە دەگرێتەوە کە پێویستە ئەزموونی تێدا پەیدا بکەیت ئەگەر دەتەویت ببیت بە پارێزگاری کەرێک و نهێنی پارێزێکی بەتوانا، تێدەگەیت لە هەڕەشە ئۆنلاینەکان و دیمەنە لاوازەکان لە هەڕەشە دروست کراوەکان و هەڵسەنگاندنی خاڵە لاوازییەکان، کە مانای ئەوەیە تۆ لە وردەکاری هەڕەشە ناحەزەکان کە بەرەو ڕووت دەبێتەوە تێدەگەیت وەک، هاککەرەکان (Hackers) و شوێن پێ هەڵگرەکان (Trackers) و بەرنامە پیسەکان (Malware) و (Zero Days) و (Exploit Kits) وە زۆری تر…

وە فێر دەبیت چۆن خاڵێکی لاوازی دیاری بکەیت وە چۆن ئەو خاڵە لاوازییە دادەمرکێنیتەوە لە ڕێگەی چاودێری کردنی ئەو پیادە کردنەوە کە دەیکەن لە تایبەتمەندی کۆنترۆل کردنی پارێزگارییەوە، وە لەم زنجیرە وانانەدا فێر دەبیت چۆن ژینگەیەکی تاقیکردنەوە دابمەزرێنیت (Testing environmentPenetration testing) لەسەر بەرنامەکانی وەک (Virtual Box) و (VMware) وە هەڵبژاردنی ئەو سیستمی بەکارخەرەی کە خۆت مەبەستتە تەنانەت (WindowsMac OS XKali).

ئەو بەشانەی کە ئەم بەرگە لەخۆی دەگرێت:

  • Master the fundamental building blocks of security & privacy
  • Understanding the online threat and vulnerability landscape
  • Perform threat modeling and risk assesments
  • Determine personal threat and adversaries
  • Build test environments in Virtualbox and VMware
  • Master encryption
  • Understanding Windows, Mac OS X, Linux security & privacy features
  • Be able to mitigate social engineering attacks
  • Use isolation and compartmentalization effectively

ئێستە با قسە لەسەر ئەوە بکەین کە ئەم بابەتانە بۆ کێیە، ئەم بابەتانە بۆ کەسانێکە کە ئەم شتەیان بەلاوە گرنگە وە دەیانەوێت خۆیان بپارێزن لە هاککەرەکان، تاوانبارە ئەلیکترۆنییەکان (Cyber Criminals)، و (Malware & Virus)، بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەویت زانیاری بڵاو بکەنەوە لە ئینتەرنێتداو ئاشکرا نەبن و خۆیان و خانەوادەکانیان نەخەنە مەترسییەوە، وە بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت ئەکاونتەکانیان ئیمەیلەکانیان پەیوەندییەکانیان و زانیارییە تایبەتییەکانیان لە هاککەر و حوکمەت و هەموو ئەوانەی ئەو کارانە دەکەن و ئامانجیان سیخوڕی کردنە لەسەر خەڵک، هەر یەکێک لەم ڕێگایانەی ئێمە باسیان دەکەین بە شێوەیەکی یاساییەو ڕێگە پێدراوە لە هەموو دنیادا بۆیە لە سەرەتاوە ئەمانە باس دەکەین بۆ ئەوەی هیچ کەسێک بە هەڵە لە بابەتەکە نەگات، خۆ پاراستن و هێشتنەوەی هەموو ئەوانەی ئەنجامی دەدەین لەسەر ئینتەرنێت مافی هەموو کەسێکەو کەس ناتوانێت ئەم مافە پێشێل بکات تەنانەت ئەوانەش کە خاوەنی ئەم بیرۆکەیەن و ئێمە ئێستە زانیاری ئەوانە بە ئێوەی دەبەخشین، تۆ چۆن ئازادی لە کردنەوەی درگای ماڵەکەت یاخود داخستنی ئاواش ئازادی لە گرتنەبەری هەموو ئەو ڕێگایانەی کە تۆ بە پارێزراوی دەهێڵێتەوە لە هەرکەس و ڕێکخراو و کۆمپانیا و گروپێک.

وە هەروەها ئەم بابەتانە بۆ ئەو کەسانەیە کە سەروکاریان لەگەڵ تەکنەلۆجیادا هەیەو زۆرترین کات بەکاری دەهێنن، وەک پارێزگاریکەرە بە ئەزموونەکان، ئەو قوتابیانەی بەشی ئایتی دەخوێنن جا چجای لە خوێندنگە حوکمییەکان بێت یاخود بە شێوەی سەرهێڵ وەک خوێندنەوەی ئەم بابەتانە، وە بۆ ئەو کەسانەیە کە شەڕی ئازادانە دەکەن واتە حەز دەکەن هاککەرەکان کەشف بکەن یاخود وەک و من بابەت لەسەر ئەم بوارە بنوسن، وە بۆ پیاو و ژنە بازرگانەکان کە ئیشەکانیان لەڕێگەری کۆمپیوتەر و ئۆنلاینە، بە شێوەیەکی گشتی ئەمە تۆزێک کەمە لای ئێمە چونکە وڵاتەکەمان نەگەشتۆتە ئاستێک بتوانێت دراوی ئەلیکترۆنی بەکاربەرێت تاوەک و جزدانی بیتکۆینمان هەبێت یاخود هەژماری پەیپال و هەر هەژمارێکی تر کە ئاڵوگۆڕ و کڕینی شتومەکی پێ دەکرێن لەسەر هێڵ بۆیە ئەم بابەتە کوردێکیش کە لە دەرەوەی وڵات دەژی دەتوانێت سوودی لێ ببینیت چونکە هیچ بەشێک ناپەڕێنین.

ئەم بابەتە بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە کارمەندی حوکومەتن و کار لەسەر کۆمپیوتەر و نێتوۆرکە حوکمییەکان دەکەن پێویستە شارەزابن چۆن خۆیان و ئەو ئەرکەی کە پێیان دراوە دەپارێزن لەو کەسانەی مەبەستی دزەکردنیان هەیە بۆ ئەو بەشەی ئەوان کاری لێ دەکەن، ئێمە ناتوانین %100 پارێزگاری تەواو دابین بکەین لە هیچ کاتێکدا وە لەدوایدا بە وردی باسی ئەوە دەکەین و تا چەند دەتوانین خۆمان بپارێزین و بۆچی ناتوانین بە تەواوی خۆمان بپارێزین، وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بە سیخوڕی حوکومەت دەدەن لەسەر ئینتەرنێتەکانیان.

وە هەروەها بۆ ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت زانیاری بڵاو بکەنەوە لەسەر ئینتەرنێت و ئاشکرا نەبن، وەک دانانی بلۆگێک و ئەنجامدانی هەندێک کار تێیدا کە لەو وڵاتەدا ڕێگە پێنەدراوە، وە ئەم بابەتانەی ئەم دەینوسی بەپێی یاسا قەدەغەیە یاخود مافی کەسێکی تری پێوەیە، وە هەر کەسێکی تر کە حەزی بە دابینکردنی پارێزگاریەو سەروکاری لەگەڵ ئەوانەدایەو دەیەوێت زیاتر قوڵبێتەوە لە بوارەکەدا.

ئەگەر تۆ هەر هۆکارێک لە هۆکارانەت هەیە ئەوە ئەم بابەتانە بۆتۆیە وە ئەگەر ئەمانە هیچی لەگەڵ تۆدا یەک ناگرێتەوە ئەوە ئەم بابەتانە بۆ تۆ نییە مەگەر تەنها بۆ خۆشی خۆت بیانخوێنیتەوەو وەک زانیاری گشتی سوودیان لێ ببینیت، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەو کەسانەی کە باسکران هیچیان بێ ئومێد نابن لەوەی کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن.


وە دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە ئەوەی لە ئێستەوە بەتەمای ئەوەیە کە بەردەوام بێت لەگەڵ ئەم زنجیرە بابەتانەدا، بەلایەنی کەمەوە دەبێت باکگراوندێکی هەبێت لە چۆنییەتی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرد و نێتۆرک و ئینتەرنێت و ئەم چەمک و دەستەواژانە تێ بگەیت، وە تۆ دەبێت بزانیت چۆن بەرنامە دابەزێنیت و دایبمەزرێنیت ، بەڵام ئەگەر ئامەن نازانیت بەڕاستی من پێت دەڵێم کاتی خۆت بەفیڕۆ دەدەیت لەگەڵ ئەم بابەتانەو تەنها مێشکی خۆت ماندوو دەکەیت، دەتوانیت لە گوگل بگەڕێیت بۆ ئاشنا بوون بە چۆنییەتی بەکارهێنانی سەرەکییەکانی کۆمپیوتەر و ئەو سیستمی بەکارخستنەی کاری لەسەر دەکەیت (Operating System)، وە دەبێت بتوانیت ئەو شتانە جێبەجێ بکەیت کە لەم بابەتانەدا فێری دەبیت.


لە درێژەی پارێزگاری و نهێنییەکاندا بابەتەکان ئاڵۆز دەبێت بەڵام بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پارێزراو و شاراوە لەسەر ئینتەرنێت بمێنیتەوە پێویستە لە وردەکارییەکان تێبگەیت، هەربۆیە بابەتەکان بەناو قوڵایدا دەڕوات بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ هەموو بەشەکاندا، هەر بۆیە بە گرنگی دەزانم کە ئەم بابەتانە کە دەیخوێننەوە تەنها وەک ڕۆمانێک یا چیرۆکێک نەبێت بەڵکو دەفتەرێکتان لابێت و تێبینییەکانی تێدا بنوسن، وە ئەو وشە ئینگلیزییانەی لەناو بابەتەکانا نوسراون هەمووی بەستەر کراون بە لینکێکەوە کە درێژەو زانیاری زیاتری تیایە لەسەر وشەکەو بابەتەکە وەک Wikipedia کە ئامۆژگاریتان دەکەم ئەگەر ئینگلیزیتان باشە ئەوانە نەپەڕێنن و بیانخوێننەوە ئەگەریش لێیان تێناگەن ئاساییە تەنها تەنها ئەتوانن جەخت لەسەر بابەتەکان بکەن.

هەروەها بە گرنگی دەزانم کە سیستمێکی وەگەڕخەر بە خەیاڵی دابمەزرێنن کە تایبەت بە بە تاقیکردنەوە، بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکەیت بە کرداری کە فێریان دەبیت، وە لە درێژای بابەتەکاندا فێرتان دەکەین چۆن ئەو سیستمە وەگەڕخەرانە دابمەزرێنن.


ئەمە باشترین ئەو ڕێگایانەن کە فێرخواز دەیگرێتە بەر لەکاتی فێربوونی بابەتیکدا بە ڕێژە:

  • 90% ئەوانەی کە فێری دەبن کاتێک دەبێت کە کەسێکی تر فێر دەکەن (وەک من کە چۆن ئێستە ئێوە فێر دەکەم)، کە لەکاتی بابەتەکاندا یەکسەر بۆ کەسێکی تری شیدەکەنەوە، یاخود دوای ئەوەی کە خۆیان تێی گەشتن کەسێکی تر فێردەکەن (هەردوو ڕێگاکە سەرکەوتووە).
  • 75% ئەوەی کە فێری دەبن لە ڕێگەی ئەوەوەیە کە یەکسەر شتەکە بکەن بە کرداری و جێبەجێی بکەن.
  • 50% ئەوەی کە فێری دەبن لەڕێگەی ئەوەوەیە کە بە کۆمەڵ لەسەر بابەتەکە قسە بکەن.
  • 30% ئەوەی کە فێری دەبن لەڕێگەی ئەوەوەیە پشان بدرێن واتە شتەکە لەبەرچاویانا بکرێت و ئەنجامەکەی ببینن.
  • 20% ئەوەی کە فێری دەبن لەڕێگەی دەنگەوەیە واتە لەو قسانە تێبگەن کە مامۆستاکە دەیکات، ئەم بابەتانەی ئێمە بە شێوەی نوسینە بەڵام هەوڵ دەدەم لە داهاتوودا ئەگەر کرا بیکەم بە کۆرسێکی ڤیدیۆیی.
  • 10% ئەوەی کە فێری دەبن لەڕێگەی خوێندنەوە فێری دەبن، وەک ئەم بابەتە نوسراوانەی ئێمە یاخود پەرتوک.
  • 5% ئەوەی کە فێری دەبن لەڕێگەی دەرسی تایبەتییەوە، واتە هەندێک کەس هەن کە تەنها بە شێوەیەک تێدەگەن دەبێت مامۆستای تایبەتییان هەبێت و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شتەکانن ببینن و پرسیاری لەسەر بکەن وەک زانکۆ و خولەکان.

ئەم لێکۆڵینەوەی لەلایەن پەیمانگای ئەمریکی NTL کراوە.


لەم زنجیرە بابەتانەدا ئاشنا دەبیت بە کۆمەڵێکی زۆر لە بەرنامە کە زۆربەیان بە خۆڕایین و شێوازی پارەدانیشیان هەیە، کە تۆ لەوانەیە پلانێکی باشترت هەبێت و بتەوێت نەرمەکاڵا یاخود ڕەقە کاڵاکان بکڕیت، بۆ نموونە تۆ ئەتوانیت زۆرێک لە VPNە بەلاشەکان بەدەست بهێنیت وە لەهەمان کاتدا دەتوانیت هەمان VPN بکڕیت بە بڕە پارەیەک کە خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش دەکات وەک خێرای و گۆڕینی IP بە خواستی خۆت، لە دوایدا زیاتر لەسەر ئەوانە قسە دەکەین.

بەڵام ئەوە بزانە کە کڕینی هیچ یەکێک لەمانە پێویست نییە بۆ ئەوەی لەم بابەتانە تێبگەیت، بەڵام دوای شارەزا بوون ئینجا لەوانەیە بزانیت جیاوازی بەکارهێنانی بەرنامە بەلاشەکان و پارەکان چییەو چی پێشکەش دەکەن.


لە زنجیرە بابەتەکاندا لەسەر دوو سیستمی وەگەڕخەری جیاواز کار دەکەین کە بریتین لە Windows & Linux، لەوانەیە تۆ هەرگیز بیرت لەوە نەکردبێتەوە کە سیستمێکی وەگەرخەڕی جیاواز بەکاربێنی وەک لینوکس کە لەم زنجیرە بابەتانەدا بەکاری دەهێنین، لەوانەیە ئەگەر تۆ لینوکس بەکار بێنیت ئەو بابەتانەت زۆر بۆ گرنگ نەبێت کە دەربارەی ویندۆزە وە بەهەمان شێوەی بۆ بەکارهێنەری ویندۆز یاخود ماکیش، بۆیە لە سەرەتاوە جەختم لەسەر ئەوە کردەوە کە زانیاریت هەبێت لەسەر چۆنەیەتی بەکارهێنانی سیستمێکی وەگەڕخەر، بەڵام ئامۆژگاریتان ناکەم کە ئەو بەشانە بپەڕێنن کە باسی پارێزگاری دەکات لە لینوکسدا، لەبەر ئەوەی کە دێینە سەر باسی سکورتی بە شێوەیەکی جدی لینوکس و هاو ئاوازەکانی باشترین سیستمی وەگەڕخەرن.

بەڕێوبەری ماڵپەڕی فێرگە، نوسەر لە ماڵپەڕی درەختی گەشەپێدەران، گرافیک و وێب دیزاینەر و وێب پرۆگرامەر بەڵام ئەوەی کە زیاتر دیارە گرافیک دیزاینە، کار کردن لە بواری ئەنیمەیشن و موشن گرافیک، خوێندکاری زانستی، نوسەر و ناسێنەری بوارە جیاجیاکانی تەکنەلۆجیا، شارەزا لە بواری هاردوێر بۆ موبایلە زیرەکەکان و کۆنسلەکان.

گفتوگۆ4 لێدوان

  1. دەستت خۆشبیت بەڕێز چینەرە بەڕاستی دەسپێشخەریەکی زۆر گرنگت لەپرۆژەیەکی واگرنگ کردوە، من ھیوای بەردەوامی و کاری باشترتان لیدەکەم دڵنیام سودێکی زۆری دەبیت ئەوزنجیرە فیرکاریانە، سەرکەوتوبن.

لێدوانێک بنووسە