زنجیرەی Arduino

زنجیرەی Arduino

follow site

http://elfacres.com/wp-login.php?redirect_to=http://elfacres.com/wp-admin/admin.php?page=wp-google-maps-menu-settings پێشەکی :

ئاڕدوینۆ ئامێرێکی ئەلکترۆنیە کە توانا بە کەسی بەکارهێنەر دەدات کەوا کۆنتڕۆڵی چەندین ئامێری ئەلکترۆنی تر بکات وەک (لایتی ئێڵ ئی دی(LED)  ، ئامێرە هەستەوەرەکان (sensors) ، بزوێنەر ، شاشە … هتد ) جا ئەو کۆنتڕۆڵکردنە لە ڕێگای کۆمپیوتەرەکە خۆی بێت یان لە ڕێگای ئامێرێکی کە یا خود هەر لە لایەن ئاڕدوینۆکە خۆی بێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە دوای پڕۆگرامکردنی ، ئاردوینۆ زمانی پرۆگرامسازی خۆی هەیە کە تێکەڵە بە زمانی C پڕۆگرامسازی. ئەم ئامێرە توانای ئەوەی هەیە کە ببێتە ناوەندێک لە نێوان کۆمپیوتەر و هەموو ئەو ئامێرانەی تر کەوا توانای لێکدانەوەیان نیە تاوەکوهەزاران جۆر پرۆژەی پێ دروست بکرێت بگرە لە دروستکردنی ڕوناکی جوانکاری و رۆبۆتی بچووک تاوەکو جێبەجێکردنی لە سیستەمە ماڵیە زیرەکەکان و سیستەمی پاراستن و ئاسایش ڕاگرەکان. ئاسان فێربون و کەمتێچونی وایکردوە یەکێک بێت لە بەناوبانگترین وردە کۆنتڕۆلەرەکان ، لەم کۆرسەدا هەوڵ دەدەم ڕونکردنەوەیەکی گونجاو بدەم لەسەر هەردوو بەشی ڕەق و نەرمی ئەم ئامێرە و ئامێرەکانی کە لەگەڵی بەکاردەێن .

order clomid online australia وانەکان :

avastin and xeloda 150 mg ١-سەرەتایەک بۆ ئاڕدوینۆ و چۆنیەتی بەدەستهێنانی.

٢-ئامێرو کەرستە ئەلکترۆنیەکانی کە لەگەڵی بەکاردێت.

٣-کورتەیەک لەسەر زانستە کارەبایەکانی کە کاری پێدەکرێت

٤-دەسپێکردن بە پڕۆگرامسازی و چەند پڕۆژەیەکی بچوک.

٥- دروسکردنی سیستەمی پاراستن.

٦- دروسکرندی سیستەمی نێتۆرکی ناو ماڵ.

٧- دەستپێکێک لەگەڵ رۆبۆت دروستکردن.

٨- چەند نمونەیەک لەسەر سیستەمی ناسینەوەی ڕەسەنی (Authentication Systems).

کۆرسەکە بکەوە