کۆرسی فێربونی Android

پێشەکی

Android سیستەمێکی کار پێکەرە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان و تەنانەت کاتژمێرە زیرەکەکانیش، بەپێی دوایین ئامار بە نزیکەیی ٪٨١ ی ئامێرەکان کار بە سیستەمی Android  دەکەن وە ٪١٥ ی ئامێرەکان کار بە سیستەمی IOS  دەکەن . بۆیە دەتوانین بڵێین Android   زۆرترین ڕێژەی وەرگرتووە و لە هەموو سیستەمەکانی تر باوترە تەنانەت ئێستا لە زۆربەی ئامێرەکانی ناو ماڵ یش بەکار دێتن ,  وە  Android  ئاسانکاری زۆری کردووە بۆ گەشەپێدەران بۆ نووسینی  کۆدەکانیان و دروست کردنی پڕۆگرامەکانیان ، بۆیە ئێمەش لەو کۆرسە دا هەوڵ دەدین ئاشناتان بکەین بە Android  .

 

زانیاری پێویست

Android  پیویستی بە دوو زمانی بنچینەیی هەیە (Java , XML) لە وانەکان ئاماژە بەوە دەکەین کە ئەمانە بۆ چی گرنگن ،  ئەم کۆرسە وەک و دەستپێکێک دادەنرێت ،هەوڵ دەدەین ئاشناتان بکەین بەو زمانانە ،  وە ئەگەر فێرخواز ئارەزوو دەکات زۆر شارەزا بێت و کۆرسەکە زوو تەواو بکاتن ئەوا پێویستە ئەم دوو زمانە بەباشی بزانێتن ، ئەگەرنا هەر هیچ نەبێ دەبێ تۆزەک زانیاری هەبێت لەسەر زمانی JAVA   دەتوانن لەڕێی ئەم بەستەرەی خوارەوا بچنە ناو کۆرسی JAVA

کۆرسی جاڤا JAVA

کۆرسی هاوشێوە

چەند کۆرسێکی تریشمان  هەیە گەر ئارەزووی فێربونی دەکەن :

source سەرەتایەک بۆ ئاردوینۆ 

سەرەتایەک بۆ زمانی PHP

سەرەتایەک بۆ PDO

 

وانەکان

1-دامەزراندنی پڕۆگرامە پێویستیەکان

2-نوسینی یەکەم پڕۆگرام Hello Word

3-بەکارهێنانی (Button , TextView)

4-تەواوکەری وانەی 3 و لەگەل (Edit Text)

5-باسکردنی فۆڵدەری Value

6-جۆرەکانی Edit Text  هەروەها Auto Complete Text

7-باسکردنی  CheckBox , RadioButton , RadioGroup

هەر بابەتێکی تر زیاد کرا لەم لیستە دەردەکەوێت

کۆرسەکە بکەوە